دواین هەواڵ

هۆشیار ز|

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

خوێندنی باڵا مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامەو پێدانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگرێت

هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 14 ڕۆژ مامەڵەى یەکسانکردنى بروانامەو پێدانەوەى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە ڕادەگیرێت.

 ئەمشەو چوارشەممە 18-12-2024، وەزارەتى خوێنـدنى بـاڵا و تـوێژینەوەى زانسـتی حکومەتی هەرێمی کوردستام لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامەو پێدانەوەى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامەیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆى داخستنى ژمێریارى دارایی کۆتایی ساڵ و ڕاگرتنى وەرگرتنى رسوماتى خزمەتگوزارییە حکومییەکان، لە ڕۆژى یەکشممە ڕێکەوتى (2024/12/22) تاوکو رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (2025/1/5) مامەڵەى یەکسانکردنى بروانامەو پێدانەوەى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە دەوەستێت.

باسی لەوەشکرد، لەو کاتەدا تەنها نوسراوى سمینار و وەڵامدانەوەى نوسراوى دامودەزگاکانى دیکە ڕای دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP