هەرێم نیوز
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، “بۆمان دەرکەوتووە گازی هەڵە کراوەتە ناو باڵۆنەکان بۆیە تەقیونەوەتەوە”.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “بۆمان دەرکەوتووە گازی هەڵە کراوەتە ناو باڵۆنەکان، بەهۆیەوە ئێستا دوو کەس لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و کارگەکەو دوو شوێنی فرۆشتن داخراون”.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆیان دەرکەوتووە بەهۆی ئەوەوە بووە لە بری هیلیۆم، گازی هایدرۆجین و نایترۆجین خراونەتە ناو باڵۆنەکان.
دوێنێ ئارایشتگایەک لە هەولێر بۆ رۆژی ئاڵا بۆنەیەکی رێکخست لەپڕ چەند باڵۆنێک گڕیان گرت و تەقینەوە،
هاوکات، ئارایشتگاکە رایگەیاند، هەموویان سەلامەتن.