هەرێم نیوز
خانمە کاندیدێک ناسراو بە “هێرۆ” دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت؛ ئۆپۆزسیۆن لەم ووڵاتەدا جگە لە خەوێکی عەسران هیچ شتێکی تر نییە.
دەقی نووسراوەکەی کاندیدی پێشووی ڕەوتی هەڵوێست (سەمیرە صالح) ناسراو بە هێرۆ:
بەیان نامە.....⭕️
من وەک (سەمیرە صالح) ناسراو بە هێرۆ
ڕایدەگەیەنم لە نووسینی ئەم بەیان نامەیەوە نووسراوی دەست لەکارکيشانەوەم لە ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕادەگەیەنم ...
نوقتە سەری دێڕ ...
تەنها ئەوەندە دەڵێم ئۆپۆزسیۆن لەم ووڵاتەدا جگە لە خەوێکی عەسران هیچ شتێکی تر نییە و سرابێکە و قەت نابێتە ڕاستی.
سوپاس بۆ ئەوانەی متمانەیان بە من کرد
دەنگیان پێدام و ئەوانەشی بڕیار نەبوو دەنگ بدەن بەهۆی منەوە دەنگیاندا ...
لە خزمەتکردن بەردەوامم وەک هێرۆ .