دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بوومەلەرزەیەک ئەم سنوورەی هەژاند

هەرێم نیوز
بوومەلەرزەیەك لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا.

 سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 18ی 12ی 2024، لە كاتژمێر 4:30 خوولەك بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەنێوان (ئەزگڵە – شێخ صالح) ڕوویدا.

باسی لەوەشکرد، چەقی بوومەلەرزەكە لە گوندی بانەدارسفلی بووە بە گوڕی 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر.

دووپاتی کردەوە، بوومەلەرزەكە بە قولایی 10 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی و 75 كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی كەلار دووربووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP