هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند، “لەبازگەی(دێگەڵە)و (سماقولی) توانیمان بڕی (٢.٥) دوو کیلۆگرام نیو ماددەی هۆشبەر دەستبەسەردابگرین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-12-2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “لەدوو چاڵاکییدا لە سەرەتاکانی مانگی ٢٠٢٤/١٢ تاکۆ ٢٠٢٤/١٢/١٨ بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لەبازگەی(دێگەڵە)و (سماقولی) توانییان بڕی (٢.٥) دوو کیلۆگرام نیو ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی هیرۆین و حەبی کپتاگۆن و ماریجوانا دەستبەسەردابگرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: -«لەم دوو چاڵاکییەدا بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا (٣) کەس دەستگیربکرێن کە بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددەهۆشبەرانە لەشاری هەولێر و دهۆک بڵاوبکەنەوەو کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو: “لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ هەرسێ تۆمەتبار کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.