هەرێم نیوز
ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، سوپای و تورکیا و چەكدارەكانی نزیكی ئەو وڵاتە، بە چەکی قورس بۆردومانی بەنداوی تشرین لە باشوری شاری کۆبانی دەكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی (هەسەدە) لە مەنبج وەڵامیان دەدەنەوە.
لای خۆشیانەوە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كەتیایدا هاتوە: توركیا پابەندی رێككەوتنی ئاگر بەست كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژكراوەتەوە نەبوە و دو رۆژی بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ چەكدارەكانی نزیك ئەو وڵاتە هێرش دەكاتە سەر كۆبانێ.
جەختیشی كردوەتەوە: لەتەواوی رۆژئاوا بەگشتی و بەتایبەتی لە كۆبانێ روبەڕوی هێرشەكانی توریكا و چەكدارە نزیكەكانی دەبینەوە و بەرگری لە خاك و دانیشتوانی وڵاتەكەیان دەكەن.
لەراگەیەنراوەكەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، تورکیا و چەكدارە نزیكەكانی، ئاگربەست بۆ درێژەدان بەهێرش و پلانەكانیان بۆ داگیركردنی ناوچەكە و كۆبانێ، ئاوارەكردنی دانیشتوانەكەی و هەروەها فریودانی ڕای گشتی بەكاردەهێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، ماتیۆ تیلەر، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند: وڵاتەكەی بۆ ماوەی هەفتەیەك ئاگربەستی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و درێژكردوەتەوە، بەڵام توریكا و چەكدارەكانی نزیكی ئەو وڵاتە هێرشیان بۆ سەر كۆبانێ دەستپێكردوەتەوە