هەرێم نیوز
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە زووترین كاتدا كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرا.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
باڵیۆزی چێک خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.