دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/12/2024

مەزڵووم عەبدی: ئامادەیی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی بێچەک لە کۆبانی

هەرێم نیوز
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئامادەیی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی بێچەک لە شاری کۆبانی.

 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، وەک پشتڕاستکردنەوەی پابەندبوونی تەواوەتی خۆمان بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لە سەرتاسەری سووریا، ئامادەیی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی بێچەک لە شاری کۆبانی، لەگەڵ دووبارە دابەشکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئەمریکادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی هەمیشەییە لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP