هەرێم نیوز
بەهۆى پشوەکانى سەرى ساڵ، وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارێکى گرنگ بۆ خوێندکارانی دەرەوەى وڵات دەردەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 17-12-2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ڕوونیشیکردەوە، لە ڕێکەوتى (2024/12/20) تاکو (2025/1/5) بۆ ماوەی شانزە رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.