دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/12/2024

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، پرسی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعـ.ـشیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە17ـی 12ی  2024، ‌  مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ کێڤن لێیهی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

له کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا کرا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعـ.ـش و تیرۆر.

هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆ کرا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێشکەوتنەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP