هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگەیاند، “هاوڵاتیان هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نسیمكارتى تۆمارنه‌كراو نەکڕن”
ئەمڕۆ دووشەممە 16-12-2024، هێمن میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوان له وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: “ده‌كرێت سیم‌كارت یه‌كێك بێت له ئامرازه‌كانى تاوانكارى، بۆیه هاوڵاتیان هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه سیمكارتى تۆمارنه‌كراو بكڕن، نه‌سیمكارتى خۆشیان بفرۆشنه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “سمیكارتى تۆماركراو به‌ناوى هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بێت، بكه‌وێته ده‌ست تاوانكارێك كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوایدا ده‌چن ره‌نگه ئه‌و هاوڵاتییه‌ى كه سیمكاره‌ته‌كه‌ى به‌ناوه، تووشی كێشه ببێت”.
جەختی لەوەشکردەوە: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ سیمكارتێكى تۆمارنه‌كراو نه‌كڕن و ئه‌وانه‌ى به‌ناوى خۆشیانه‌وه‌یه، نه‌یفرۆشن، ئەگه‌ر به‌ناوى كڕیار تۆمارنه‌كرابێت”.
هێمن میرانی رووى له فرۆشیار و ئه‌و شوێن و دوكانانه‌ش كرد، كه له‌گه‌ڵ فرۆشتنى مۆبایل، سیم‌كارت ده‌فرۆشن و ئاماژەی بەوەدا، ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمى نه‌كرابنه بریكار و ناویان تۆمار نه‌كرابێت ئه‌م كاره نه‌كه‌ن و دەشڵێت: “تكایه واز له فرۆشتنى سیمكارتى تۆمارنه‌كراو بهێنن، چونكه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره بكات بڕی سێ ملیۆن دینار سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كرێت”.