دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

جوانڕۆ؛ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گەنجێکی کورد کوژرا

هەرێم نیوز 

ئەمڕۆ یەکشەممە، لاوێکی کورد بەناوی (سوهەیب ئەحمەدی) ، لە جوانڕۆ بە گولـله‌ی هێزە ئەمنییەكانی ئێران کوژرا. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (15/12/2024) لاوێکی کورد بە ناوی (سوهەیب ئەحمەدی) تەمەن 20 ساڵ، لە گەڕەکی باوەجانیی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران کوژرا.

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی ڕاگەیاندووە: "یەکێک لە ئەندامانی هێزە نیزامیەکان، کە ناوبانگی شاوەیسی بووە، لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی سێ گوللەی لە ملی سوهەیب داوە و کوشتوویەتی و تا ئێستا نازانین هۆكار چیە.

سوهەیب ئەحمەدی خەڵکی جوانڕۆ، پیشە سەرتاش بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی (حەزرەتی ڕەسووڵ) گواستراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP