دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/12/2024

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: توركیا بانگەشەی روبەڕوی تیـرۆرسـتان دەكات لە سوریا بەڵام ناوچە كوردیەكان دەكاتە ئامانج

هەرێم نیوز

رۆژنامەی Jerusalem Post ی ئیسرائیلی راپۆرتێكی بە ناونیشانی ( توركیا هەوڵی دابڕینی كوردەكان دەدات و ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشی نوێ‌) بڵاوكردووەتەوە: توركیا لە هەوڵدایە بەخێرایی سود لە كەوتنی رژێمی وەربگرێت بۆ یەكلاكردنەوەی زۆرێك لە حساباتەكانی لە سوریاو، دواتر دەسەڵات لە دیمەشق جڵەوبكات.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەنقەرە رۆڵێكی سەرەكی گێڕا لە جەنگی ناوخۆی سوریاو چەند بەشێكی جیاوازی باكوری وڵاتەی داگیركردووەو گروپە یاخییەكانی سوریای كە بەناوی (سوپای نیشتمانی سوریا) ناسراوە وەك كرێگرتە بەكارهێناوە. كاتێك دەستەی تەحریری شام كە بارەگاكەی لە ئیدلیبە لە كۆتایی مانگی رابردودا هێرشی كردە سەر رژێم، توركیا هەوڵەكانی خستەگەڕ سود لەو ئاژاوەیە وەربگرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە بڵاویشکردەوە، كاتێك دەستەی تەحریری شام شارەكانی لە دەست رژێمی سوریای روخاو دەرهێنا، ئەنقەرە دەستی سوپای نیشتمانی سوریا كردەوە بۆ هێرشكردنە سەر گروپە كوردییەكان، ئەنقەرە بانگەشەی ئەوە دەكات كە روبەڕوی گروپە تیرۆرستیەكان دەبێتەوە لە سوریا، لەكاتێكدا ئەمانە گروپی تیرۆرستی نین وەك داعش و قاعیدە، بەڵام ئەنقەرە لەبری ئەمە گروپە بەكرێگرتەكانی بەكاردەهێنێت بۆ كردنە ئامانجی ناوچە كوردییەكان لە توركیا.

لە ڕاپۆرتەکەشدا هاتوە، لەدوو هەفتەی رابردوودا، دەیان هەزار كورد بەهۆی هێرشەكانی سوپای نیشتمانی سوریا ئاوارەبوون لەناوچەكانی تەل رەفعەت، كە لە بنەڕەتدا ئاوارەی عەفرینن و بەهۆی هێرشی توركیاوە لە 2018 ئاواربوون.

ئەنقەرە یەكینەكانی پاراستنی گەل بە لقی سوریای پارتی كرێكاران ناودەبات، كە ئەندامی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسییەو هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی دەكات، ئەویش ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا ئەمریكا نەیتوانیوە قەناعەت بە ئەنقەرە بكات بۆ راگرتنی هێرشەكانی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، توركیا دەیەوێت ئەو بۆشاییە لە سوریا پڕبكاتەوە كە ئێران و روسیا بەجێیان هێشتووە، توركیاو قەتەر دەرفەتەكەیان قۆستووەتەوە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكەو كردنەوەی نوسینگەی دیپلۆماسی لە دیمەشق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP