دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 2 هەفتە

فیلمی بیرەوەریەکانی سەر بەرد

سدیق عەزیز

لە دەرهێنانی :شەوکەت ئەمین کەرکوکی
ساڵی ٢٠١٤

ئەنفال لە ناو ئەنفالدا
من زۆر لە مێژە بەدوای فیلمێکی لەم جۆرەدا دەگەڕیم، فیلمێک کە باسی ئەنفال بکات ،بەبێ شین و شەپڕو دوورە لەو بابەت تەقلیدیەی کە پێمان وابێت .ئەنفال هەردەبێت لە ڕێگای گریان و شێن و شەپۆڕو هاوارکردنە باسبکرێت.

فیلمێک کە دەیەوێت باس لە ئەنفال و کارەساتە تراجیدیەکانی گەلی کوردبکات، بەڵام ئەم فیلمە دوای تەوابوون، خودی فیلمەکە خۆشی بەدەردی ئەنفال دەچێت.

کاتێک ئەنفال لەسەر دەستی ڕژێمیکی وەک حیزبی بەعس ڕوودەدات،بەهەزاران کورد زیندەبەچاڵ دەکات و بە هەزراها گوند وێران دەکات، ئەوا ئەم فیلمە پێمان دەڵێت ئێمە خۆشمان شتێکمان ئەنفال کەمتر نەکردوە، ئێمە خۆمان وەک کورد ،هونەرو کەلتور هزری داهێنمان ئەنفال کرد،سینەما و مۆسیک و شانۆمان کردە قوربانی بەرژەوەندی تایبەت و تاکەکەسی،، ئێمە خۆمان هۆڵی سینەماکانمان وێرانکرد و هۆلەکانی شانۆ خۆمان ئەنفالمانکرد. شەوکەوت ئەمین فیلمەکە بەوە کۆتایی بێ دەهێنێت کە هۆڵێکی سینەما نیە بۆ نیشاندەی فیلمەکەی، بە ناچاری لەهۆڵێکی کراوەدا نمیاشدەکرێت،لەکاتی نیشاندانی فیلمەکەشەدا کیشەی وەستانی مۆلیدەی کارەباین بۆ دروست دەبێت و بینەران یەک یەک دەچنە دەرەوە، کاتێکیش مۆلیدە چاک دەکرێت زۆر کەم بینەرانی تێدایە، لەدوای ئەم کێشەیەش لەبەر ئەوەی شوێنکە سەقفی نیە باران دەبارێت ئەوەی کە بەدیار فیلمەکەوە دەمێنێتەوە تەنها دەرهێنەرو هەندێک لە ئەکتەرەکانن.

لەم فیلمەدا گەلێک روودا و دیاریدەی ورد و تایبەت و سەرنج ڕاکیشی تێدایە،کە دەرهێنەر شەوکەت ئەمین زۆر بەوردی و هونەریانە کاری لەسەر کردووە و مایەی قسەلەسەرکردنە،بەلام قسەکردن لە تەواوی ئەو وردەکاریانە ،کاتی زۆری دەوێت و بابەتەکە زۆر دوورو درێژدەکاتەوە.

بابەتی فیلمەکە باس لەدەرهێنەرێکی کورد دەکات کە لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە ، ئەم دەر‌هێنەرە ئەکتەری سەرکەوتو حسێن حەسن ئاکتین دەکات،ئەم دەرهێنەرە دەیەوێت فیلمێک لەسەر ئەنفاڵ بەرهەم بهێنیت. شەوکەت ئەمین لەم فیلەمدا دەیەوێت لە ڕێگای ستافێکی بەرهەم هێنانی فیلمەوە ،باس لەو بەربەست و ڕێگریانە بکات کە دێنە بەردەم فیلمەکەو دەر‌هێنەر دەستەوەستانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گرفتەکان. گرفتەکان مادی نین ،بەڵکو مەعنەوین ،گرفتەکان خودی ستافەکە خۆیانن لە بەرێوەبەرو دیزاینەرو هاوکارانی دەرهێنەر.ئەگەر چی هاوکارەکانی دەرهیێنەر لە ڕوی فیزیکەوە دەجوڵێن و کاردەکەن و خۆیان وەک دڵسۆزی کارەکە نیشاندەدەن ، بەڵام لە ڕووی پلان و توانای بیرکردنەوە و چارەسەری گرفتەکان ،خاوەن هزرنین ،خاوەن بیرکردنەوەیەکی ساویلکانەوە و ڕووکەشن. بۆنمونە بیرکردنەوەی ئەم هاوکارانەی دەرهێنەر بۆ هێنانی گۆرانبێژێکی فاشیلی کوردی باکور کە هیچ لە ئەکتەری و ئاکتین نازانیت ، لە ژێر ناوی بەشداریکردنی هەر چوارپارچەی کوردوستان لە فیلمەکەدا، ئەم گۆرانیە بێژە هەر لەبەر ئەوەی خاوەن کلیپی ڕیکلام و نیشاندانی ئافرەتە بە نیمچە ڕووتی ،بۆتە خاوەن بینەرو جەماوەرێکی زۆر، ئەم گروپە پێیان وایە کە لە ڕێگای ئەم کلیپەرو ڕیکلام چیەوە ،فیلمەکە دەکەنە خاوەن پێگەیەکی جەماوەری زۆر . دەرهێنەر شەوکەت ئەمین دەیەوێت باس لەو نەخۆشیە بکات کە ئەمرۆ ناو سۆشیال مێدیادا داگیرکردوە ،کە ئەم کارەکتەرانەی ناو سۆشیال میدیا یاری بە عەقڵ و چاوی بینەران دەکان و ناهونەرمەند دەکاتە هونەرمەند و نا گۆرانی بێژ دەکاتە گۆرانی بێژ ، سۆشیال میدیا پڕە لە تیکتۆکچی و مۆدێڵ و تا ئەوەی بازرگانیکردن بە ئافرەتانەوە ،کە هەریەکە لەمانە بە هەزاراها فۆلەورەیان هەیە ،ئەم نە خۆشی بەناوبانگ بوونە تا ئەم ساتە وەختەش لەناو هەناوی هونەری کوردیدا بوونی هەیەو بۆتە مۆتەکەو نەخۆشی شێرپەنجە لە هونەری کوردیدا . دەرهێنەر زۆر بە وردی و زیرەکانە کاری لەسەر ئەم لایەنکردوە.

هۆکارێکی دیکەی بە ئەنفالکردنی ئەم فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک لەهاوکارەکانی دەرهێنەری ناو فیلمەکە، کە تەنها چاویان لە گیرفان و پارەوە خواردن و خۆشی خۆیانە نەک لەخەمی بەرهەم هێنانی فیلمەکەدابن. ئەم دیاریدەیەش بە ڕاستی بوونی هەیە بە گشتی لە هونەردا و بە تایبەتی لە ناو ناوەندی بەرهەمێنانی فیلمی کوردیدا. هەر لە دوای ڕپەڕین و لەنیوان سالانی ١٩٩٣/ ١٩٩٤دەرهێنەرێک لە هەندەران گەڕیەوە بە بڕێک پارەی ىاش و کامێرای باش و فکرێکی باشەوە، بەڵام نەک فیلمەکە بەرهەم نەهات بە ڵکو دەرهێنەر تەنها بە کراس و پانتۆڵیکەوە گەڕیەوە هەندەران و تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە، هۆکارەکەشی موستەشار و ڕێگای نیشاندەرو هونەرمەندەکانی نزیک خۆیی بوون.

لەم فیلمەدا سەرەتای گرفتەکان لە گەڕان بەدوای کچێکدا دەست پێدەکات بۆ دەوربینین ،ئەم کچە چۆن پەیداکەن؟بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێگای کەنالەکانی تەلەفزیۆنەوە ئاگاداریەک بڵاودەکەنەوە بۆ بانگەوازکردن بۆ هەر خانمیک کە بتوانێت بەشداری بکات لەم فیلەمەدا.

لەخۆش بەختی ئەم ستافەدا بە ڕێکەوت لەکتێبخانەیەکدا کچێک گوێی لەم هەواڵەدەبیت، بۆ ڕۆژی دوای کچکە خۆی دەچیتە مەیدانی وێنەگرتن ولەگەڵ دەرهێنەر قسەدەکات. دەرهێنەر ئەم کچەی زۆر بەدڵی دەبێت، بەڵام ئەم مەسەلەیە هەروا بەئاسانی تێپەڕنابیت، لەبەر ئەوەی کچکە باوکی ئەنفال کاراوەو و ئێستا لەژێر فەرمانی مامیدایە، لەهەمانکاتدا کوڕی مامەکەشی خەزی لێکردوەو دەیەوێت بیهێنێت.بەڵام دەرئەنجام مامی ڕازی نابێت. ئەم حاڵەتە لەدوایدا دێمەوە سەری بەناوی
کچیک ئەنفاڵ بوونی خۆیی قوبوڵ دەکات لە پیناوی ڕۆڵبینین لە فیلمێکدا.

ئاودیوکردنی ئەکتەری ئێرانی بە قاچاغ

دوای ئەوەی دەرهێنەر بێهیوا دەبێت لەوەی کە ئەکتەرێکی کچی بۆ پەیداناکرێت بۆ ڕۆڵی ڕۆلیا لە فیلەمەکدا ،هاوکارەکانی پێشنیار دەکەن کە بچن لە ئێران ئەکتەرێکی کچ پەیداکەن ،دەرهێنەر پێشنیارەکە پەسنەدەکات. کاتێک لە ئێران دەگەڕێنەوە لەسەر سنور کێشەی پەساپۆرت و ناسنامەیان بۆ دروست دەبێت ، بۆیە بڕیاردەدەن بەڕیگای قاچاغ و لەگەڵ کۆلبەرەکان خانمە ئەکتەری ئێرانی بکەن بەدیوی کوردوستانی ئێراقدا. بەڵام لە ڕێگا دەکەونە کەمینی هێزی پۆلیسی سەرسنور دەدرێنە بەدە دەستڕێژی گوولە.
دوای ئەوەی لەسەر سنور بەشەل وشکستی ڕزگاریان دەبێت، دەرهێنەر شەوکەوت ئەمین زیرەکانە لە ڕیگای فلاش باکێکەوە گرفتێکی تری ئەم کچە ئەکتەر ئێرانەیەمان نیشاندەدات، کاتێک دەرهێنەر چاوپێکەتنێک لەگەڵ ئەکتەرەکەدا دەکات لە ڕیگای ئۆنلاینەوە، ئەکتەرەکە ئەوە ڕوندەکاتەوە کە ئەو ناتوانێت بەبی لێکچ دەورببینێت، دەنا ناتوانێت بگەڕیتەوە بۆ ئێران. بەمانایەکی تر ئەگەر لەسەر سنوریش تووشی ئەو کیشەیە نەبوانایە ،ئەوە بەر گرفتێکی تردەکەوتن ئەویش ئاکتینی کچەکەیە کە بە سەرپۆشەوەبێت یان بێ سەرپۆش. ئایا کچەکە دەربەدەرکەن لە ئێران و نەتوانێت جارێکی تر بگەڕێتەوە یان ئاکتینی کچە دەبێت بەسەرپۆشەوەبێت؟
ماویەتی
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP