هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، رایگەیاند لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی سلێمانی و دەوروبەری.
ناوی پرۆژەكان:
1-پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی كەڵەكن(111) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
2-پرۆژەی چاكسازیی باراناوی سەر شەقام لە ماوەت.
3-چاككردنی شەقام لە ناو بازاڕ و لە گەڕەكەكانی فەرمانبەران و ئاشتی لە سنووری شارەوانیی بازیان.
4-دابینكردنی قفلی دەكتایل بۆ گەنجینەی ئاوی فەرمانگەی دەربەدیخان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی.
5-دابینكردنی تایە بۆ تانكەرەكانی ئاوی سلێمانی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی شارەكە.
6-پرۆژەی گواستنەوەی بۆریی ئاوی خواردنەوە لە بەكرەجۆ.
7-نۆژەنكردنەوەی تانكی ئاو لە ناحیەی خدران لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی.
8-دابینكردنی بۆری بۆ گەنجینەی قەدەم خێر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
9-چاككردنی كۆڵانەكانی تەیناڵی كۆن بە كۆنكرێت.
10-كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە گوندی سیتەك.