هەرێم نیوز
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەلایەن پەرلەمابی عێراقەوە بۆ سبەینێ بانگێشتکراوە هەرچەندە ئاماژە بە هۆكاری میوانداریكردنە نەكراوە.
بەگوێرەی خشتەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق لە پێنج بڕگە پێكدێت، بڕگەی یەكەمیان تایبەتە بە میوانداریكردنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەرچەندە ئاماژە بە هۆكاری میوانداریكردنە نەكراوە.
بڕگەی دووەم و سێیەمی دانیشتنەكەش، تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری و هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت، بڕگەی چوارمیش تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، كە تایبەتە بە تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم.
بڕگەی پێنجەمیش تایبەتە بە هەمواری پێنجەمی یاسای فرۆكەوانی شارستانی.