دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

گروپە چەکدارەکانی عێراق چونە ناو خاکی سوریاوە

هەرێم نیوز

لایەنە شیعەکانی عیراق هێزێکی شیعەیان کۆ کردەوە و بڕیاریان دا بەپەلە هەزاران چەکدار ڕەوانەى سووریا بکەن، بۆ بەرگریی لە شوێنە ئاینییە شیعەکان لە ناوچەى سەیدە زەینەب لە نزیک دیمەشق.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڵاویكردەوە: گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق بەهانای رژێمی ئەسەدەوە چوون.

ئاژانسەكە لەزاری دوو سەرچاوەی سەربازی سوپای سوریاوە ئەوەی ئاشكراكردوە، گروپە چەكدارەكانی عێراق داخڵی ناو سوریا بوون بە مەبەستی هاوكاریكردنی سوپای بەشار ئەسەد.

بڵاوبونەوەی ئەو زانیارییانە لەكاتێكدایە، سەكۆكانی نزیك لە حەشدی شەعبی و گروپە چەكدارەكانی عێراق چەندین وێنەیەی ڤیدیۆییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكردووەتەوە، كە تیایدا دەردەكەوێت هەزاران چەكداری سەربە گروپە عێراق بە ئۆمبیلی سەربازی و جۆرەها چەكەوە دەچنە ناو سوریا، بۆ روبەڕوبونەوەی گروپە چەكدارەكانی سوریا كە ماوەی چەند رۆژێكە هێرشێكی بەرفراوانیان لەو وڵاتە دەستپێكردووەو روبەڕوبەرێكی فراوانیان لەژێر دەستی رژێمی ئەسەد دەرهێناوە.

لای خۆیەوە، سوپای عێراق هەزاران سەربازی ڕەوانەی سنووری عێراق و سووریا لە باکووری وڵات کرد، کە لە شارۆچکەی شنگالەوە تا شارۆچکەی ڕەبیعە درێژ دەبێتەوە و نزیکە لە سنووری سووریا بە ئاراستەی شاری حەلەب .

سەبارەت بە هەڵوێستی فەرمیش، عێراقی ڕەتی کردەوە، سەرۆکی سووریا داوای پاڵپشتیی سەربازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبێت.

جەختیشی کردەوە، دەستووری عێراق بەکارهێنانی هێزی چەکدار لە دەرەوەی وڵات قەدەغە دەکات.

لە کاتێکدا هەڵوێستی سیاسی جیاواز لە نێوان هێزە شیعە و سوننەکاندا سەری هەڵداوە، محەممەد حەلبوسی، ئوسامە نوجەیفی، هاوپەیمانیی سوننە و هەندێک لایەنی شیعەی عێراق داوا دەکەن دەستوەردان نەکەن لە پێشهاتە بەردەوامەکانی سووریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP