هەرێم نیوز
كه‌تائیبی حزبوڵاى عێراقی داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، به فه‌رمیی هێزی سەربازی ڕەوانەی سووریا بکات.
وته‌بێژێك به‌ناوی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له نزیكه‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییه ده‌كه‌ن كه گروپه تاوانكاره‌كان بۆسه‌ر گه‌لی سوریا ده‌ستیانپێكردوه، هێشتا بڕیاری ناردنی موجاهیده‌كان بۆ به‌شداریكردن له ڕێگریكردن له‌و گروپانه نه‌دراوه.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كه‌تائیبی حزبوڵا به پێویستی ده‌زانن حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی فه‌رمی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئه‌م گروپانه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بۆ سه‌ر ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌كه دروستی ده‌كه‌ن.
عێراق دۆخی ئاماده‌یی سەربازی بەرز کردەوە، و هێزی سەربازیی جێگیرکرد، کە 3 لیوای سوپا و دوو لیوای هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سووریا جێگیر کران و سنوورەکە زیاتر لە 620 کم درێژ دەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، گرووپە چەكدارەكانی سوریا له‌ڕێگه‌ی هێرشێكی له‌ناكاوه‌وه سه‌ركه‌وتو بون له داگیركردنی شاری حه‌له‌ب و كۆنترۆڵكردنی به‌شێكی زۆری به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، هێزه‌كانی سوپای سوریا له زۆر شوێنی ناو شاره‌كه كشاونه‌ته‌وه. ڕوبه‌ڕوبونه‌وه سه‌ربازییه‌كان له شاری حه‌له‌ب و لادێكانییه‌وه درێژبوه‌وه بۆ دو میحوه‌ری دیكه، یه‌كه‌میان له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌به‌وه و ئه‌وی دیكه‌یان له لادێكانی پارێزگای ئیدلبه‌وه به‌ره‌و جه‌رگه‌ی حه‌ما سه‌رچاوه‌ی گرتبوو.