دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون: شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچە گۆڕدراوە

هەرێم نیوز

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  رایگەیاند، شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچە گۆڕدراوە و دەشڵێت، "بەغداد 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و كورتهێنان هەیە كە تاوەكو ئێستا تەمویل نەكراوە".

د. عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەغداد بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و كورتهێنان هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا كورتهێنانەكە تەمویل نەكراوە و لە پەیوەندیداین كە وەزیری دارایی عێراق دەتوانێت لە پشكی هەرێم مناقلە بكرێت و كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.

وتیشی، " لە مانگی دووی ئەمساڵەوە شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچە گۆڕدراوە و لەسەر ئاستی وەزارەتەكان ئامادەدەكرێت و دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم و دواتر رەوانەی بەغداد دەكرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان 996 ملیار دیناری بۆ دابینکردنی مووچە پێویستە، واتا بەو 761 ملیارەی ناردوویەتی 235 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، ئێستا بە داهاتی ناوخۆ ناتوانرێت ئەو کورتهێنانە پڕ بکرێتەوە. کێشەکە ئەوەیە چاوەڕوان دەکرێت بۆ مانگەکانی 11 و 12ش بەغدا هەمان بڕ بنێرێت و هەمان کێشە دووبارە ببێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP