هەرێم نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا زیاتر لە 194 ملیۆن لیتر نەوتیان دابەش کردووە، کە زۆرترینیان لە ئیدارەی سۆران و کەمترینیش لە ئیدارەی زاخۆ بووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ چوارشەممە، 194 ملیۆن و 317 هەزار و 800 لیتر نەوتیان لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش کردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە هەولێر 83 ملیۆن و 8 هەزار لیتر، لە سلێمانی 103 ملیۆن و 800 هەزار لیتر، لە هەڵەبجە 6 ملیۆن و 200 هەزار لیتر و لە دهۆکیش 45 ملیۆن لیتر دابەش کراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاشیگەیاند بە گشتی 971 هەزار و 589 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و بڕی 32 ملیۆن و 353 هەزار و 505 لیتریش لە عەمبارەکاندا ماوە.