هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-12-2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزاەرەتی پێشمەرگە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، ئەگەر ڕێکارەکانی وەرگرتنی پارەکەو گەیشتنی بە بانکەکان تەواو بکەن، ئەوە ڕۆژی یەکشەممە 8ـ12-2024، هاوکاریەکە دابەش دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە، 6-11-2024، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، دوای ڕۆژێک لە ڕۆژی پێنجشەممە 7ـ11-2024، هاوکارییەکە دابەش کرا، کە بڕی هاوکارییەکەش بۆ هەر پێشمەرگەیەک 313 هەزار دینار بوو.