هەرێم نیوز
حەلەب کە دووەم گەورەترین شاری سوریایە، وا نزیکە لەوەی بەتەواوەتی لەژێر دەستی بەشار ئەسەد دەرچێت، دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارەکان، رۆژی چوارشەممە 27-11-2024، دەستیان بە هێرشێکی کتوپڕ کرد بۆ سەر شاری حەلەب و بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە.
ئەم چەکدارانە کە بەشێوەیەکی سەرەکی ئەندامی گروپی تەحریر شام کە گروپێکی ئیسلامییە و گروپە جیهادییە هاوپەیمانەکانی ترن، توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێردا دەست بەسەر شارێکدا بگرن، کە هەشت ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سوپای سوریاوە بە هاوکاری لەگەڵ هێزی ئاسمانی ڕووسیا و میلیشیا شیعەکانی ئێران بە فەرماندەیی قا*سـ.ـ*م سو*لەیما*نی چەند مانگێک شەڕیان کردبوو بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی.
ئەوکات کۆنترۆڵکردنەوەی حەلەب لە ساڵی 2016 ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە سەقامگیرکردنی پێگەی بەشار ئەسەد لە شەڕی ناوخۆی 13 ساڵەی سوریادا.
ئێستا، نەبوونی پاڵپشتی بەهێزی ئاسمانیی ڕووسیا بەهۆی چڕکردنەوەی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لەسەر شەڕی ئۆکرانیا و، لاوازیی زۆری سوپای پاسداران و حیزبو..ڵڵا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە چەند مانگی ڕابردوودا، وایکردووە کە سوپای سوریا نەتوانێت بەرگری لەم شارە و ناوچەکانی دەوروبەری بکات.
دوای چواردە مانگی پڕ لە کێشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆماری ئیسلامیی ئێران و بریکارەکانی، جگە لە کەرتی غەززە و باشووری لوبنان، لە سوریاش خۆیان لە دۆخێکی سەختدا بینیەوە.
سوریا؛ مەیدانی ململانێی ئێران و تورکیا
بەرەوپێشهاتنی تەحریر شام بە هەنگاوێکی تورکیا لەبەرچاو دەگیرێت، ئەم هێزانە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت. حکومەتی تورکیا گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی نەیارانی ئەسەد بۆ هێرشکردنە سەر حەلەب هەڵکردووە. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو سەرچاوانە لەگەڵ دەزگای هەواڵگری تورکیا لە پەیوەندیدان.
ئەوکاتە لە 2016 حەلەب لەژێر دەستی تەحریر شام دەرهێنرا، بۆ تورکیا مایەی نیگەرانی بوو، ئەو سەرکەوتنەی ئەسەدیش بەبێ هاوکاری ئێران و ڕووسیا قورس دەبوو، ئەمەش ناکۆکی نێوان تورکیا و ئێرانی چڕکردەوە. وڵاتانی دیکەش لە شەڕی ناوخۆی سوریادا بەشداربوون، بەڵام ئاگری دوژمنایەتی ئێران و تورکیا بەرزبووبووەوە.
کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016 و پاڵپشتی ئێران لە ئەردۆغان یارمەتیدەر بوو بۆ باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە شێوەیەک کە لە یەکەم سەردانی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەنقەرە دوای کودەتاکە، مەولود چاوشئۆغڵو هاوتاکەی بە "جەوادی برام" ناوی برد.
بەڵام ئەگەرچی لە کاتێکدا ئەنقەرە خەریکی کەمکردنەوەی گرژییەکانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران و مۆسکۆ بوو، کێبڕکێ لەسەر سووریا هەر وەک خۆی بەردەوام بوو.
لەو ساڵانەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی گرووپی 5+1 واژۆ بکات و ئێران ئامادەیی خۆی لە عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن فراوانتر کرد و توانی کاریگەری خۆی لەسەر ئاستی ناوچەیی بەهێز بکات.
لەو کاتەدا فەرماندە سەربازییەکانی ئێران هەوڵیان دەدا "قوڵایی ستراتیجی کۆماری ئیسلامی ئێران" لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست و تەنیشت سنوورەکانی ئیسرائیل دابمەزرێنن و ئەکتەرە ناوچەییەکانی دیکە، لەوانەش تورکیاش، نیگەران بوون لەم بەرفراوانبوونی کاریگەرییە.
سەرەتای کۆتاییهاتنی ئەفسانەی قووڵایی ستراتیژی ئێران
کشانەوەی دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران و جێبەجێکردنی سیاسەتی زۆرترین فشار و سزا بۆ سەر ئەو وڵاتە، لە ڕووی داراییەوە گورزی توند بەر کۆماری ئیسلامی ئێران کەوت.
گورزێکی گرنگتر کوشتنی قا*سـ.ـم سو*لەیما*نی فەرماندەی سوپای قو*دسی سوپای پا*سداران بوو لە بەغدا لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ.
بەڵام لە نێوان فاکتەرە جۆراوجۆرەکانی دیکە کە لەم ساڵانەدا زیانیان بە هەژموونی ناوچەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیاندووە؛ هێرشەکانی حەماس بوو بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ کە لەم بوارەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو.
دەرئەنجامی ئەو شەڕە ١٤ مانگە لاوازبوونی توندی حەماس بوو لە کەرتی غەززە و گورزێکی کوشندە بوو لە فەرماندەیی و توانای شەڕکردنی حیزبو..ڵڵا لە لوبنان.
کوژرانی حەسەن نە*سرو..ڵڵای ڕێبەری حیزبو..ڵڵا و زۆرێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەم گرووپە و تەقینەوەی پەیجەرەکان، لە نێو ئەو هێرشانەی کە بە پلانی وردی هەواڵگری کرابوون، گورزێکی قورسیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران داوە کە ئێران بە "قووڵایی ستراتیژی"ی خۆی ناوی دەبرد.
ماوەی چەند ساڵێکە ئیسرائیل پێگەی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە لوبنان و سوریا دەکاتە ئامانج و لەو هێرشانەشدا جگە لە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانی ناوخۆی ئێران توانی کەسایەتییە دیارەکانی سەربازی و ئەتۆمی بکاتە ئامانج.
بەڵام کوژرانی ئیسماعیل هە.نیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حـ.ـە.ماس لە تاران، یەکێک لە گورزە هەرە دیارەکانی ئەو وڵاتە بوو لە ئێران، کە ئاماژەیە بۆ گواستنەوەی "قوڵایی ستراتیژی" لە خاکی شامەوە بۆ خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە لایەکی دیکەوە، چڕبوونەوەی هێرشە قورسەکان بۆ سەر پێگەکانی سوپای پا.سداران و حیزبو..ڵڵای لوبنان کە گرنگترین هێزی بە وەکالەتی ئێرانە لە سوریا، ئێرانی خستۆتە لاوازترین پێگەی تاکتیکی خۆی لە ناوچەکە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا.
بێگومان بارودۆخی ئەمڕۆی سوریا ئاڵۆزترە لە یاری شەترەنجی نێوان ئێران و تورکیا و فاکتەرە جۆراوجۆرەکانی وەک ڕۆڵی کورد و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرگریکردن لە کوردەکانی حەلەب دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر چارەنووسی نوێ شەڕی حەلەب.
لە هەر حاڵەتێکدا هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ئیسرائیل لە چەند مانگی ڕابردوودا توانای بەشداریکردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە یارییە ناوچەییەکان بەتایبەت لە سوریا و لوبنان زۆر لاواز کردووە و تەنانەت ئەگەر نەیارانی ئەسەد لە حەلەب دەربکرێن، لە داهاتوویەکی نزیکدا ، بە تایبەتی لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا، نابێت مرۆڤ بەدوای "قوڵایی ستراتیژی" کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاستدا بگەڕێت.