دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی: لە ئەمڕۆوە دەست بە سەردانەكانمان دەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت

هەرێم نیوز

شاندی دانوستانکاری پارتی بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە. 

دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندنی دانوستاندنكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارتی لەئەمڕۆ دەست بەسەردانەكانی دەكات بۆ لای هەموو لایەنەكان، بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و سەردانی ئەو لایەنانەش دەكەن كە بڕیاریانداوە ببنە ئۆپۆزسیۆن.

 ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی راشیگەیاند، هێشتا یەکێتی وەڵامی نەداوەتەوە، بەڵام شاندیان پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ دەگاتە سلێمانی لەگەڵ لایەنەکان دەست بەدانوسان دەکات.
بە وتەی ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکاری پارتی، “هەموو لایەنە سیاسییەکان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە لەگەڵ پارتی کۆ ببنەوە و ئێمە هەموومان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشمان لەسەر شانە”.

دڵشاد شەهاب، باسی لەوەشکرد، دەرگای پارتی بە ڕووی هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کراوەیە و دەیانەوێت حکومەتێکی بنکەفراوان پێک بهێنن. وەک خۆی وتی، یەکێک لە بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم “ڕێزگرتنە لە دەستەکەوتەی هەڵبژاردن و پارتیش براوەی یەکەمە، بۆیە دەبێت ڕێز لە دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت لە کاتی گفتوگۆکان”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP