هەرێم نیوز
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێك له شه‌فافترین هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو.
هۆشیار زێباری، ئەمڕۆ هەینی لەمیانی بەشداریكردنی لە کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆك "جیهان ئێستا بە جەنگی ساردی دوەمدا تێدەپەڕێت بەهۆی سیستەمی فرە جەمسەری و شەڕەکانی ئۆکرانیا، گرژییەکانی تایوان لەگەڵ چین و وڵاتانی دیكەی ناوچەکە، و شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە بە گشتی دەرفەتەکان گەشبین نین، بەڵام لە درێژخایەندا، بڕوامان وایە کە هێزەکانی ئاشتی و دیموکراسی لەم ڕوبەڕوبونەوەیە سەردەکەون."
ئاماژەی بەوەشكرد، "جەنگی غەززە پەرە دەستێنێت و فراوانتر دەبێت بۆ سنورەكان و غەززە تێدەپەڕێت، ساڵێک دوای ئەوە، دەبینین چی ڕو دەدات لەم ڕوبەڕوبونەوەیەدا، عێراق لەم ململانێیەدا پارێزراو نییە، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی زۆر دراوە لەلایەن حکومەتی عێراق و سیاسەتمەدارانەوە بۆ دورکەوتنەوە لەم ململانێیە، بەڵام بە ڕاستی هێزە نادەوڵەتییەکان وڵات ڕادەکێشن و پاڵی پێوە دەنێن بۆ ناو گەرمەی ئەم ململانێیە".
هۆشیار زێباری باسی لەوەشكرد، "دەرفەت هەیە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیلی دژی هەندێک ئامانج لە عێراق، ئەمە شتێکی زۆر چاوەڕوانکراوە کە لە داهاتویەکی نزیکدا ڕو دەدات بەهۆی هەڵسوکەوتی هەندێک لەو هێزە نادەوڵەتییانە."
هۆشیار زێباری، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، شانازی به خه‌ڵكی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین و له‌م هه‌ڵبژاردندا ڕیژه‌ی به‌شداری باش بوو و یه‌كێك له شه‌فافترین هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو و ئه‌نجامه‌كان كه په‌سه‌ند كرا، دواتر ده‌ست به‌گفتوگۆ بكرێ بۆ پێكهینانی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیشمان له پێشه و تا ئێستا سه‌ركه‌وتنی باش له پرۆسه‌ی دیموكراتی كه هه‌ڵبژاردنه به‌دی هاتووه.