دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی: سبەی پێكەوە هەنگاوێكی شارستانی گرنگ دەنێین

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت "سەرژمێریی ئامرازێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنی بڕیارە گرنگ و کاریگەرەکان" و داواش لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بن و زانیاریی دروست بدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی گوتارێکی لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و رایگەیاند:  سبەینێ‌ پێكەوە هەنگاوێكی شارستانی و گەشەكردنی گرنگ دەنێین، كە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیەو ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانی دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەست بە جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی دەكەین لەپێناو تەواوكردنی كارە لەپێشینەكانی حكومەت.

سودانی وتیشی: بڕیاری جێبەجێكردنی سەرژمێرماندا، چونكە باوەڕمان بە توانای دەزگا حكومییەكانە و پشتمان بە تازەترین شێوازو ئامرازی نوێ بەستووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری بە پرۆسەیەكی ئەلەكترۆنی ورد، بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی لە خزمەتی ئێستاو داهاتووی عێراقیەكاندا بێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: سەرژمێری تەنها ژمارە نییە كەڵەكە بكرێت، بەڵكو خاڵی یەكلاكەرەوەیە لەنێوان خەمڵاندن و راستی، ئامرازێكی یەكلاكەرەوەشە بۆ دیاریكردنی بڕیارە گرنگ و كاریگەرەكان.
داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكاری تیمە راسپێردراوەكان بە ئەنجامدانی سەرژمێری بكەن و، پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بن و زانیاری دروست پێشكەش بكەن.

هەروەها وتیشی: سەرژمێری بنكەی داتاو زانیارییەكان بەنرخ دەبن لە خزمەتكردانی دامەزراوەكان دەوڵەت، ئەو زانیارییانە پشتیوانی مافی ئەو چینانە دەبێت كە پێویستی زیاتریان بە خزمەتە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP