دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

واشنتۆن پشتیوانی ئیسرائیل ناکات بۆ لێدان لە عێراق

هەرێم نیوز

سەرچاوە سیاسیە عێراقیەكان رایدەگەیەنن، ئەمریكا فشاری لە ئیسرائیل كردووە بۆ ئەنجامدانی هیچ هێرشێك بۆ سەر عێراق.

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (العربي الجدید)ی راگەیاندووە: واشنتۆن وەك دۆخێكی تایبەت مامەڵە لەگەڵ عێراق دەكات سەبارەت بەو جەنگەی ئێستاو، لەهەوڵدایە رێگە لە هەر هێرشێكی ئیسرائیل بگرێت، بەتایبەت كە واشنتۆن بوونی سەربازی هەیە لە عێراق.

محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەو دۆسییەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا باسكردووە، لەنێویاندا، ئەنتۆنی بلینكن كە بە سودانی راگەیاندووە، واشنتۆن پشتیوانی هیچ هێرشێكی ئیسرائیل ناكات بۆ سەر بەغداد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە سودانی كردووە گروپەكانی مقاوەمەی ئیسلامی رابگرێت، لە ئەنجامدانی هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل.

حكومەتی عێراق و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی سیاسی گەورە دەدەن بەو ئاڕاستەیە، لە ئێستاشدا جوڵەیەكی سیاسی بەهێز هەیە بە ئاڕاستەی هەندێك گروپی چەكدار، بە ئامانجی بەدورگرتنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاو بەدورگرتنی خاكی عێراق لەو هێرشانەی ئیسرائیل ئەنجامیدەدات لەناوچەكە.

سەعد مەتڵەبی، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە: هەر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی بەغدادو واشنتۆن دەبێت.

ویلایەتە یەكگرتووەكان فشار لە ئیسرائیل دەكات بۆ ئەوەی هیچ هێرشێك نەكاتە سەر عێراق، لەترسی تێكچونی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدادو واشنتۆن، بەتایبەت كە رێككەوتنی ئەمنی هاوبەش هەیە لەنێوان هەردوو ووڵات، بۆیە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەچڕی فشار لە ئیسرائیل دەكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP