دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەبارەی پشووەکەی سبەینێ بڕیاردرا

هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک نەدراوە کە سبەی سێشەممە لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق بكرێتە پشوو فەرمی بێت.

 سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا حكوومەتی عێراق رێنمایی دەرنەكردووە و نیازیشی نییە سبەی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاكان بكرێتە پشووی گشتی بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمی و گشتی دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆیان هەیە پشوو رابگەیەنن بۆ كارئاسانی بژمێر و تیمەكانی پڕۆسەی سەرژمێری، بەڵام پشووی گشتی راناگەیەنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا چەند پارێزگایەك پشووی سبەی سێشەممەیان بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان راگەیاندووە، لەوانە پارێزگای كەركووك و كەربەلا و میسان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP