دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 3 هەفتە

تەندروستی سلێمانی: خانمە پزیشکێک لە بۆردی عەرەبی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا

هەرێم نیوز

پزیشکێکی شاری سلێمانی لەبۆردی عەرەبی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروست سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویكرده‌وه‌، دکتۆرە لەنجە دڵشاد کە خوێندکاری بوردی عێراقی پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر.

شایەنی باسە ساڵی ڕابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو ڕێژەی دەرچون (100٪) بوو و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی( د. نەوا عبدالحمید و د. هەرێز جمیل و د. عادل عثمان).

ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لەبواری تیشک و سونار لە ئاستێکی بەرزدایە سالانە یەکەمەکانی لەو بوارە لە بوردەکانی کوردی و عیراقی عەرەبی بەدەست دەهێنن کە جێی شانازیە بو شاری سلێمانی و بەریوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP