ئا: دەریا
نیشانەکانی:
یەکەم: هەبونی ئازارێکی ناسایی لە ریخۆڵەکان.
دوەم: ماندوێتی شەکەتی.
سێیەم: لەدەستدانی کێشی جەستە لەناکاو.
چوارەم: سکچون یان قەبزی
پێنجەم: بونی خوێن لە پیسایی.
دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە:
لە قۆناغەکانی سەرەتا ئاسان نییە نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت، بەڵام لە قۆناغی یەکەم و دوەم چارەسەری هەیە و نەخۆشەکە زوتر چاک دەبێتەوە.
ئەگەر کەسەکە لە قۆناغی سێیەمی نەخۆشییەکەیدا بێت 3 بۆ 6 مانگ لەژێر وەرگرتنی چارەسەری کیماییدا دەبێت و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.
چۆن نەخۆشییەکە لە خۆت دوربخەیتەوە:
یەکەم: دوربکەوەرەوە لە زۆر خواردنی خواردنە خێراکان.
دوەم: پێش کوڵاندنی خواردن هیچ خواردنێک مەخۆ، بەتایبەتی خواردنە چەورەکان.
سێیەم: رۆژانە 30 خولەک وەرزش بکە.
چوارەم: دوربکەوەرەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کحولیەکان.
پێنجەم: لەدوای تەمەنی 30 ساڵی هیچ نیشانەیەک فەرامۆش مەکە و زو زو پشکنین ئەنجامبدە.
خوای گەورە هەموولایەک بپارێزێت لەشساغبن