دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆکرانیا هەڵکرد؛ مەترسی جەنگی سێیەمی جیهانی هەیە

هەرێم نیوز

سەرۆكی ئەمریكا  گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆكراین هەڵكرد بۆ بە كارهێنانی موشەكی دوور مەودا و پێكانی ئامانج لە قوڵایی خاكی روسیا، روسیاش دەڵێت ئەو هەنگاوە رێگا خۆشكەردەبێت بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی سێیەمی جیهانی.

پێگەی ئەكسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سێ رۆژ لەمەوبەر سەرۆكی ئۆكراینی ئاگاداركردتەوە، كە وڵاتەكەی رێگایان پێدەدات بۆ بەكارهێنانی موشەكی دوور مەودا لە قوڵای روسیادا ، وتیشی، پاڵنەڕی ئەو بڕیارەی ئەمریكا ئاگاداركردنەوەیە بۆ كۆریای باكور تا هێزی زیاتر رەوانەی روسیا نەكات بۆ بەشداریكردن لە جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆكراین.

ئەو بەرپرسانی ئەمەریكا ئاماژەیان بەوەشكردوە، ئەگەر هێزەكانی كۆریای باكور لە كورسك بكرێنە ئامانج، ڕەنگە پیۆنگ یانگ پێداچوونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ روسیا و بەم شێوەیەش شكست بە هێرشەكانی روسیا دەهێنرێت بۆ ئۆكراین.

لەبەرانبەردا لیۆنید سلۆتسكی سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە دۆمای دەوڵەتی روسیا، ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی ئەمریكا ئاڵوزی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و رێگا خۆشكەردەبێت بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی سێیەمی جیهانی.

دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ بڕیاره‌كه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له‌ سیاسه‌تی واشنتن به‌رامبه‌ر به‌ ململانێی ئۆكرانیا و ڕوسیا ئاشكرا كرد، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ئاندرێ كلیشاس ئه‌ندامی باڵای ئه‌نجومه‌نی فیدراسیۆن و ژوری باڵای په‌رله‌مانی ڕوسیا رایگه‌یاندوه‌، "ڕۆژئاوا به‌ ئاستێكی په‌ره‌سه‌ندن به‌رده‌وامه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ تا به‌یانی به‌ له‌ناوچونی ته‌واوه‌تی ده‌وڵه‌تی ئۆكرانیا كۆتایی پێبێت".

 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڤلادیمێر جاپارۆڤ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هۆشداریدا له‌وه‌ی وه‌ڵامی مۆسكۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت و وتی، "ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ره‌و ده‌ستپێكردنی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا له‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاندبوو، ڕۆژئاوا ڕوبه‌ڕوی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ به‌ ئۆكرانیا بدات به‌ موشه‌كی دورمه‌ودای دروستكراوی ڕۆژئاوا هێرش بكاته‌ سه‌ر خاكی ڕوسیا ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك كه‌ به‌ وته‌ی خۆی سروشت و پانتایی ململانێكان ده‌گۆڕێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوسیا به‌ پشتبه‌ستن به‌ هه‌ڕه‌شه‌ نوێیه‌كان ناچار ده‌بێت ئه‌و بڕیاره‌ بدات كه‌ به‌ "بڕیاری گونجاو" ناوی ده‌بات.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP