هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ ڕۆن دێرمر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پلانی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبو..ڵڵا لە لوبنان. کۆبوونەوەکە لە کۆشکی "مەرالاگۆ"ی ترەمپ بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوای وەرگرتنی ڕوونکردنەوە لە دێرمێر، ترەمپ ئەم پلانەی پەسەند کردووە و هیوای خواستووە کە ئەم ڕێککەوتنە پێش دەستپێکردنی خولی سەرۆکایەتییەکەی لە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٥ جێبەجێ بکرێت.
هەروەها دێرمر لەگەڵ جێرد کوشنەر، زاوای ترەمپ و ڕاوێژکاری باڵای پێشووی ترەمپ کۆبووەوە، کە پێشبینی ناکرێت لە ئیدارەی داهاتوودا ڕۆڵی هەبێت.
دوای ئەم دیدارانە، دێرمێر گەڕایەوە واشنتۆن بۆ ئەوەی بەرنامەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دابنێت.
ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاوکراوەتەوە کە پێشتر باس لەوە کرابوو باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کردووە.