دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/11/2024

به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 6 كۆڵبه‌ری كورد بوونه‌ قوربانی

هەرێم نیوز

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌،  لەماوەی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی  كوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون، بە گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، سێ کۆڵبەر کوژراون و سێ کۆڵبەریش بریندار کراون.

لە بارەی ناوی قوربانییەکانەوە ڕێکخراوی هەنگاو ئاشکرای کردووە: تاریق نەزەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، حوسێن کەماڵنیا خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی لێدانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران و سیامەک حەسەنپوور، خەڵکی سەردەشت بەهۆی بەربوونەوە لە چیاکان، ئەو سێ کۆڵبەرە بوون کە لە ماوەی مانگی رابردوودا گیانیان لەدەست داوە.

باسی لەوەشکردووە: زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە سێ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە تۆمار کراون.
جیاکردنەوەی قوربانیەکان بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای کرماشان: یەک حاڵەت (یەک کوژراو).
پارێزگای سنە: دوو حاڵەت (دوو بریندار)
پارێزگای ئورمیە: سێ حاڵەت بریتی لە (دوو کوژراو و یەک بریندار).



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP