هەرێم نیوز
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، هەینی داهاتوو باران دەست پێ دەکات و ئەگەری هەیە سێ ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام بێت.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پیشبینی دەکرێت، لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی 11وە، هەورە بروسکەی بەهێز زۆرینەی ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پێشبینییەکان، هەینی داهاتوو باران دەست پێ دەکات و ئەگەری هەیە سێ ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام بێت.