هەرێم نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “داوا لە عەشیرەتەکان دەکەم خراپەکاری لە عێراق دووربخەنەوە، دەشڵێت؛ دەچینە مزگەوتی ئەقسا و ئیسرائیل دەردەكەین”.
نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “سوپاسی هەموو ئەوانەی ئامادەبوون دەكەین، لە شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانەوە، تا دەگاتە کۆنفرانسی پشتگیریکردنی غەززە و لوبنان”.
باسی لەوەشکرد: “یەکگرتوویی لە پشتیوانی کردن لە دۆزی فەلەستین پێویستی بە هۆشیارییەکی زۆر هەیە و هەندێک وڵات ئیدیعای ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن و لە پاڵ زایۆنیزمدا دەوەستن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “شایەتحاڵی ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لەگەڵ فەلەستین و قودسدا وەستاون، مووشەکەکان بەسەر خەڵکی بێتاوان و بێ بەرگریدا دەبارێت لە ژێر بێدەنگیی و كەڕی ئەو وڵاتانەی کە ئیدیعای مافی مرۆڤ دەکەن”.
مالکی دەشڵێت: “ئێمە دڵنیاین لە بەڵێنی ئیلاهی بۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا و دەرکردنی زایۆنیستەکان لە قودس”.