دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ئاسمانی عێراقەوە ئەنجام دراوە

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئێران دەڵێت، فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی عێراقەوە هێرشیان کردووە و بە دووریی 100 کیلۆمەتر لە سنووری ئێران مووشەکیان هاوێشتووە

سەرۆكایەتی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكی بارەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە، "نەتەوەی بەرز و بە پەرۆشی ئێرانی ئیسلامی ئاگادار دەکاتەوە؛ فڕۆکەکانی دوژمنی زایۆنی، لە دەسدرێژکارییەکی ئاشکرا و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە کەڵک وەرگرتن لەو بۆشاییەی كە لەبەردەستی سوپای تیرۆریستی ئەمریکادا لە عێراق، هێرشەكەی ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەو شوێنە 100کیلۆمەتر لە سنورەکانی ئێرانەوە و لە دورە، لەوێوە ژمارەیەک موشەکی ئاسمانی دور مەودا ئاراستەی هەریەكە لە پارێزگاکانی ئیلام، خوزستان و دەوروبەری پارێزگای تاران كران و  زیانێکی سنوردار و کەم کاریگەرییان لێکەوتەوە بۆ چەندین سیستەمی ڕادار کە هەندێکیان دەستبەجێ چاک دەکرێنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "لەم کارە ناشەرعی و نایاساییەدا، بە ئامادەیی بەرگری ئاسمانی وڵات، ژمارەیەکی بەرچاو لە موشەکەکان ڕێگرییان لێکرا، هەروەها ڕێگری لە فڕۆکەکانی دوژمن کراوە بۆ چونە ناو ئاسمانی وڵاتەکە".

ئەوەشی خستەڕو، "کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پاراستنی مافی یاسایی و ڕەوای خۆی بۆ وەڵامدانەوە لە کاتی گونجاودا، جەخت لەسەر دامەزراندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە و لوبنان بۆ پێشگرتن لە کوشتنی خەڵکی بێدەسەڵات و چەوساوە دەکاتەوە".

لەڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەشهاتوە، "حکومەتی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەمریکا کە ڕۆڵی ناوەندی دەگێڕێت لە پاڵپشتیکردن لە کردەوە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەدا، هۆشداری دەدرێت لە بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ململانێ و نائەمنی لە ناوچەکە و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، بە تایبەت لە غەززە و لوبنان ئەم ڕژێمە نایاسایی و ناشەرعیە ڕاگیراوە و خۆی و هاوپەیمانەکانی خستۆتە ئەو تاڵاوەی کە ڕژێمی داگیرکەر دروستی کردوە". 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP