دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران؛ لە شەڕێکدا 10 پۆلیس کوژران

هەرێم نیوز 

وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند ، لە ئەنجامی پێکدادانی یەکەیەکی پۆلیس و "تۆڕێکی تیرۆریستی" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، 10 ئەندامی هێزەکەی پۆلیس کوژراون. 

ئەمڕۆ شەممە، 26ـی تشرینی یەکەم، ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، لە سنووری شاری تەفتانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان هێرشکرایە سەر یەکەیەکی پۆلیس و لە ئەنجامدا 10 کەس لە هێزەکانی پۆلیس کوژران.

بەرپرسێکی پۆلیسی سیستان و بەلووچستانیش دەڵێت، هێزێکی چەکدار لە گەوهەرکێوی شاری تەفتانی پارێزگاکە هێرشەکەیان کردوەتە سەر یەکەیەکی پۆلیس و لە ئەنجامدا 5 کەس لە هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ کوژراون و 5 کەسی دیکەش دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەوە گیانیان لە دەستداوە.

جەیشولعەدل، گرووپێکی چەکداریی بەلووچەکانە، لە راگەیەنراوێکدا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP