هەرێم نیوز
لە پارێزگای کەرکووک لە گردی “عرب کومبت”، کۆمەڵێک کەرەستەی مێژوویی دەدۆزرێنەوە؛ بەپێی هەڵکۆڵدراوی سەر کەرەستە دۆزراوەکان، مێژووی ئەم شوێنەوارە بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە مێژووی ناوچەکە لە هەزارەی دووەم و سێیەمی پێش زایین.
ده‌سته‌ی گشتی بۆ شوێنه‌وار و ناوچه كه‌له‌پوریه‌كان له كه‌ركوك رایگه‌یاند، ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری گرنگیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌ناوچه‌ی عه‌ره‌ب كۆمبت له پارێزگای كه‌ركوك كه مێژوه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی چوار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی بۆ شوێنه‌وار و ناوچه كه‌له‌پوریه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له هه‌ڵكۆڵینه‌كاندا شوێنێك ده‌ركه‌وتوه كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له پارێزگای كه‌ركوك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه تێگه‌یشتن له مێژوی ناوچه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه، كه له نێوان سه‌رده‌می نوێ و سه‌رده‌می بابلی كۆن (هه‌زاره‌ی سێیه‌م و دوه‌می پێش زایین) درێژده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پاشماوه‌ی یه‌كه‌كانی بیناسازی و وه‌رشه و كوره بۆ دروستكردنی كۆفه هه‌یه، جگه له دۆزینه‌وه‌ی نزیكه‌ی 100 پارچه‌ی شوێنه‌واری جۆراوجۆر.