دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئێران چاوەڕێ دەکات لە ماوەى هەفتەیەکدا ئیسرائیل هێرشى بکاتە سەر

هەرێم نیوز

سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقى نزیک لە چوارچێوەى هەماهەنگی بە رۆژنامەى شەرقلئەوسەتی راگەیاندووە بەرپرسانى ئێرانى پێیان راگەیاندوون چاوەڕێدەکەن لە ماوەى هەفتەیەکدا لە لایەن ئیسرائیلەوە هێرشیان بکرێتە سەر، لە تۆڵەى ئەو هێرشە بەرفراوانەدا کە لە ماوەى پێشوودا کردیانە شەر ئەو وڵاتە.

 سەرچاوەکە رایگەیاندووە کاردانەوەو لێکەوتەکانیان لەگەڵ هەندێک لایەنى نێوچوارچێوەى هەماهەنگی باسکردووە، تارانیش گەشتووەتە ئەو بڕوایەى کە هەموو جۆرە ناوبژیوانییەکى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان و ئاگربەست شکستیان هێناوە، بەڵام سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی ئێرانییەکانیان دڵنیاکردووەتەوە کە ئیسرائیل هێرش ناکاتەوە سەر ئێران.

بەڵام ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەو پارت و گروپ و میلشیایانەى کە نزیکن لێیانەوە ئاگاداری خۆیان بکەن و ئامادەکاریی خۆیان بکەن بۆ ئەگەرى هەر هێرشێک تا بە کەمترین زیان لێی دەربچن.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن عەباس عێراقچى وەزیری دەرەوە ئەو کاتەى سەردانى بەغدادى کرد لە 11ـى ئۆکتۆبەردا گەشبین بوو کە هێرش ناکرێتە سەریان، بەڵام ئێستا رەشبینە و بە دووری نازانێت هێرشیان بکرێتەوە سەر.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە هیچ کات نازانرێت قەبارەى هێرشەکە چۆن دەبێت و ئەو شوێنانەش کامانەن کە ئیسرائیل دەیانکاتە ئامانج، بەڵام ئەوەیان لا گەڵاڵە بووە کە هێرشکردنە سەریان نزیکبووەتەوە.

هەرچەندە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەى ئێران داوای لە ئیسرائیل کردووە کە هێرشەکەیان دواخەن بۆ دواى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا، بەڵام نەتانیاهۆ وەڵامی یەکلاکەرەوەى نەداوەتەو، هەربۆیە ئێرانییەکان پێیان وایە هێرشکردنە سەریان نزیکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP