هەرێم نیوز
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رایدەگەیەنێت،هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه له به‌یانییه‌وه رۆژی پێنج شه‌ممه 24/10/2024 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند: ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه له به‌یانییه‌وه رۆژی پێنج شه‌ممه 24/10/2024 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی ( زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان ) بكه‌ن بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
به‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه:
1-هێنانی بڕی (4) چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌یه‌ك یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
2-پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده‌بێت.
3-هێنانی پاسپۆرت.
ئاماژە بەوەشدراوە، وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی11ی2024 ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.