دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆلندا و بەریتانیا: پێشوازى لە هەڵبژاردنەکەى هەرێمی کوردستان دەکەین

هەرێم نیوز

کونسوڵگەریی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.

کونسوڵگەریی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووته‌وه‌و تیایدا هاتووه‌: پێشوازیی لە هەڵبژاردنەکەی هەرێمی کوردستان دەکەین، ڕێژەی بەرزی بەشداریکردن هاووڵاتییان پەیامێکی بەهێزە بۆ پشتیووانی لە نوێبوونەوەی ڕەوایی دیموکراسی، چاوەڕوانی دووبارە دەست بەکاربوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە زووترین کاتدا.

له‌لایه‌كی كه‌وه‌، کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر پەیامێکی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوەو تیایدا هاتوووه‌، پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاشتیانە لە کەشێکی ئەرێنیدا. 

ئاماژەی بەوەش داوە: بەرزیی ڕێژەی دەنگدان نیشانەی دیموکراسییەکی زیندووە کە لە چەندان بنکەی دەنگدان لە ناوچەکەدا تێبینیمان کرد.

هەروەها کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا روونیشی کردووەتەوە: ئێمە چاوەڕێی پرۆسەیەکی خێرا و سەرکەوتووی پێکهێنانی حکومەت دەکەین. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو ملیۆن و 87 هەزار و 972 کەس بەشدارییان لە دەنگدان دا کردووە، لەو ژمارەیە ملیۆنێک و 838 هەزار و 819 دەنگی دروست دراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP