دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

سێ لیژنە پێکهێنران بۆ پێداچونەوە بە سکاڵاکانی هەڵبژاردن

هەرێم نیوز

بەمەبەستی پێداچوونەوە بەو سکاڵایانەی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی سێ لیژنەی ڕاگەیاند.

بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق, بڕیاردرا بە پێکهێنانى سێ لیژنە بۆ پێداچوونەوە بەو سکاڵایانەى لە رۆژانى دەنگدانى گشتى و تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمار کراون.

 فەیاز یاسین حسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پێداچوونەوە بە سکاڵاکانی سەر بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر دەکات. سێ ئەندامی لیژنەکەش پێداچوونەوە بە سکاڵا تۆمارکراوەکانی هەرسێ بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک دەکەن.

رۆژى 18ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و رۆژى 20ى مانگیش دەنگدانى گشتى بەڕێوەچوو، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران 72% بووە کە لە بازنەی دهۆك 78% بووە، لە هه‌و‌لێر 74%، سلێمانی 65%، هه‌ڵه‌بجه‌ 69% بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP