هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، سبه‌ی یه‌كه‌م به‌فربارین له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت.
محه‌مه‌د كه‌لاری، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبه‌ی سێشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه و له‌شه‌ودا زیاتر سارده‌بێت، و هه‌ندێك هه‌ور له‌باكوری كوردستانه‌وه داخڵی ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببێت و باران ببارێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ به‌فر.
ئاشکراشیکرد، هه‌ریه‌ك له‌ناوچه شاخاویه‌كانی ( كیله‌شێن , حاجی ئۆمه‌ران , ستروكان , بێ گڵاس ) له‌گه‌ل هه‌ڵگورد چیابه‌رزه‌كانی سنوری شیلادزێ و دێره‌لوك له‌سنوری پارێزگای دهۆك له دوانیوه‌رۆی سبه‌ی تاشه‌وو ئه‌گه‌ری به‌فربارینی هه‌یه و ڕێژه‌كه‌شی له‌نێوان 4 بۆ 8 سم ده‌بێت.
ڕوونیشیکردەوە، وه هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانی (سۆران,به‌رده‌ره‌ش,ئاكرێ,بارزان,ئیداره‌ی راپه‌رین)ئه‌گه‌ری برێك بارانی پایزی هه‌یه له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا و رێژه‌ی بارانه‌كه له ٣ ملم تێناپه‌ڕێت.