دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/10/2024

مەسروور بارزانی سەرۆکی کابینەی دەیەمی هەرێمی کوردستان دەبێت

هەرێم نیوز
هێمن هەورامی ڕایگەیاند، کابینەی دەیەم هەر پارتی دیموکراتی کوردستان پێکی دێنێت، مەسروور بارزانی سەرۆکی کابینەی دەیەمی هەرێمی کوردستان دەبێت.

 هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند،مکابینەی دەیەم هەر پارتی دیموکراتی کوردستان پێکی دینیت، و هەر کاک مەسروور سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبیت، بۆ ئەوەی کە لەگەڵ کێ حکومەت پیکدەهێنین جاری چاوەڕێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامی دابەشکردنی کورسی بازنەکان بۆ لایەنەکان یەکلا ببێتەوە، ئەوکات پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن پێشتر لە دروشمی سەرەکی خۆی کە پێكەوەیی بووە دیسان دەکەینە بناغەو دەرگامان کراوە دەبێت بۆ پێکەویی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP