دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

یەکێتی ئەوروپا: پێشوازیی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

هەرێم نیوز

نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازیی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، دەشڵێت،حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان پێک بهێنن.

نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، لەپەیامێکیدا ڕایگەیاند "پێشوازیی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024 دەکات، کە زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردن دواکەوتووە، هەر بۆیە یەکیتیی ئەورووپا ڕژد بووە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت. چونکە هەڵبژاردن کلیلێکە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئیرادەی سیاسی خۆیان دەرببڕن."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆرباشە" و داوا دەکات پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە زوویی دەست بە کارەکانی بکات.

هەروەها، یەکێتی ئەوروپا داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق، حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان  پێک بهێنن. 

کاتژمێر 7ـی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، لە هەر چوار بازنەکەی دەنگدان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) دەستی پێ کرد و دوای 11 کاتژمێر بەردەوامبوونی پرۆسەکە، کاتژمێر شەش، سەرجەم بنکەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەکە کۆتایی پێ هات.

ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، نافەرمی :

- پارتی دیموکراتی کوردستان؛ 40 کورسی
- یەکێتیی نیشتمانی کوردستان؛ 24 کورسی
- نەوەی نوێ؛ 15 کورسی
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ 7 کورسی
- رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی؛ 4 کورسی
- کۆمەڵ؛ 3 کورسی
- بەرەی گەل؛ 1 کورسی
- بزووتنەوەی گۆڕان؛ 1 کورسی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP