دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/10/2024

کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی دەنگەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنرێت.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنێت، كە دوێنی یەك شەممە 20ی تشرینی یەكەم بەڕێوەچوو.

لە شەوی رابردووەوە هێزو لایەنە سسیاسیە بەشدارەكانی هەڵبژاردن ئەنجامە بەدەستهاتووەكانی هەڵبژاردن بڵاودەكەنەوەو، تا ئاستێك زۆرێك لە ئەنجامی لایەنەكان دەركەوتوون، بەڵام كۆی ئەو ئەنجامانە نافەرمین و بۆ یەكلایكردنەوەی ئەو پرسە پێویستە كۆمیسیۆن بە فەرمی ئەنجامەكان بڵاوبكاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو، 18 تشرینی یەكەم دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەکشەممە 20 مانگ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەم هەڵبژاردنەدا14پارت و هاوپەیمانی سیاسی كێبڕكیان لەسەر100 كورسی پەرلەمانی كوردستان كە 5یان بۆ كۆتاكان تەرخانكراون ، كە بۆ یەكەمجار هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەشكرا هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک 25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP