هەرێم نیوز
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی بەشداریی گشتیی بە دەنگدانی تایبەت و گشتییەوە گەیشتووەتەوە 72% ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی بەشداری دەنگدانی گشتیی هاوڵاتیانی هەرێم بە تەنها 70% بووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەشکرد، رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە بووە:
دهۆک 78%
هەولێر%72
سلێمانی 65%
هەڵەبجە 69%
هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو رێژەی سکاڵا لەسەر دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 70 سکاڵا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو سکاڵایانە بڵاودەکاتەوە، کە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، زۆرینەی لە سلێمانی و هەڵەبجە بووە.
بەگوێرەی ئەو سکاڵایانە لە دەنگدانی تایبەت لە ناوەندەکانی دەنگدان تۆمارکراون، 24 سکاڵا لە سلێمانی، 24 سکاڵا لە هەڵەبجە، 11 لە هەولێر و 11 سکاڵا لە دهۆک تۆماکراون.
تاوەکو ئێستا سکاڵاکانی ڕۆژی دەنگدانی گشتیی نەگەیشتوونەتە کۆمیسیۆن، دوای یەکلایی بوونەوەی سکاڵاکان ئەنجامە فەرمییەکان بڵاودەکرێنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 18ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، رۆژی 20ی ئەم مانگەش دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجامی بەرایی دەنگدان بڵاوبکرێتەوە.