دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/10/2024

رۆژنامەی (الصباح) بە زمانی كوردی نوسیویەتی: "زەماوەندی هەڵبژاردن لە كوردستان"

هەرێم نیوز

رۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی حكومەتی عێراق، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، بە زمانی كوردی لە مانشێتی سەرەكی رۆژنامەكە نوسیویەتی: (زەماوەندی هەڵبژاردنی كوردستان)، وەك ئاماژەیەك بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

رۆژنامەكە دەڵێت: هەروەك چاوەڕواندەكرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی كرد، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا، كە رێژەی بەشداری تیایدا گەیشتووەتە (72%).

ئاماژەی بە بروسكەی پیرۆزباییەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، كە ئاڕاستەی خەڵكی كوردستان و دەزگا فەرمییەكانی هەرێم و هێزە سیاسییەكان و كاندیدە سەربەخۆكانی كردووە، بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

دوێنێ 20ى ئۆكتۆبه‌ر، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا و وه‌كو هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو یه‌كه‌م بوو.
چاوه‌رشێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP