هەرێم نیوز
ماڵپەڕی (هەرکول) نزیک لە بزووتنەوەی خزمەت بڵاویکردەوە، فەتحوڵڵا گولەن، رێبەری گولەنییەکان لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکردووە.
ماڵپەڕی هەرکوڵ کە بە نزیک لە گولەنییەکان ناسراوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شەوی رابردوو باری تەندروستیی فەتحوڵڵا گولەن باش نەبووە؛ هەربۆیە گوێزراوەتەوە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
حكومهتی ئەنقەرە، گولەن تۆمەتبار دەکات بە بەرپرسیارێتی هەوڵی کودەتا شکستخواردوهكهی ساڵی 2016، بهڵام ناوبراو چهندینجار ئهو تۆمهتانهی رهتكردوهتهوه.
تائێستا نەتوانراوه ئەو هەواڵهی میدیاكانی توركیا پشتڕاست بکرێنەوە.
فەتحوڵا گولەن بزوتنەوەیەکی ئیسلامی بەهێزی لە تورکیا و دەرەوەی وڵات دامەزراندوه، بەڵام له چەند ساڵی ڕابردودا بە تۆمەتی ڕێکخستنی هەوڵی کودەتا بەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچو، چهندین جار داوا له حكومهتی واشنتن كرا كه رادهستبكرێتهوه.
میدیاکان لە ڕێگەی پۆستەکانی ماڵپەڕی ئێکسەوە بڵاویانکردەوە، گولەن لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کۆچی دوایی کردوە.
فەتحوڵا گولەن کە تۆمەتبارە بە داڕشتنی کودەتاکەی تورکیا، لە ساڵی 1941 لە تورکیا لەدایک بوە، لە ساڵی 1999 کۆچی کردوە بۆ ئەمریکا و لهوێ نیشتەجێبوه.