هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو.
ئەمشەو مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ گەلی کورد ڕایگەیاند، سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دیموکراسیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەم بۆنەوە ، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەم.سوپاسی خۆڕاگری و بەشداریی کارای هاووڵاتییان و بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم.
ڕوونیشیکردەوە، سوپاسی کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم بۆ ئەنجامدان و سەرپەرشتیکردنی ئەم پرۆسەیە و دەستخۆشییان لێ دەکەم. هەرچەندە بەشدارینەکردنی ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتیان بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بووە جێگەی نیگەرانیمان.ئاشکراشیکرد، بۆیە پێویستە هەوڵی جددی بدرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن و مافی دەنگدانی هەر هاووڵاتییەک بە تەواوەتی مسۆگەر بکرێت.