دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/10/2024

ڕۆژێک پشوو ڕاگەیاندرا

هەرێم نیوز

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبه‌ی له‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌یی به‌رگریی و فریاكه‌وتن، پشوی فه‌رمیی ده‌بێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی ئەرک و ماندووبوونی دڵسۆزانەی ڕۆژانی ڕابردوو بە تایبەتیی ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و ئەمڕۆ لە دەنگدانی گشتییدا، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بەڕێزان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بڕیارماندا؛

دەشڵێت: سبەی ٢١ی تشرینی یەکەم، لە هەموو دامەزراوەو بەڕێوەبەرێتییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن، پشووی فەرمیی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریش له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سبەی دووشەممە، 21ی تشرینی یەكەمی 2024، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ڕۆژی سێشەممە، 22ی تشرینی یەكەمی 2024، دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP